نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز کاک بافڵ لەبارەی چارەسەری گرفتی کارەبا و راستکردنەوەی پڕۆژەی رووناکی

‌

وێستگەنیوز-ئارام عەلی


لە چوارچێوەی نامەیەکی کراوەدا کە ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراوە، سەلام قەزاز بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبا داوای دەستبەجێ دابەزاندنی نرخی پسووڵەی کارەبا بە رێژەی %50 و داڕشتنەوەی پێکهاتەی نرخەکانی (پرۆژەی ڕووناکی) دەکات.

دەشڵێت، دەستبەجێ نرخی پسووڵەی کارەبا هەرچەند بێت و هەر جۆرە هاوبەشێک بێت، دابەزێنرێت بە %50تاوەکو پڕۆژەیەکی تەواوی پڕ لۆجیک ئامادە دەکرێت کە ڕەچاوی بارودۆخی دارایی و نەبوونی سووتەمەنی ڕەچاو دەکات کە کاتی دەوێت، دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت لە داڕشتنەوەی پڕۆژەی بەدیل.

بۆ هاوبەشی نیشتەجێبوون:

1- لابردنی فەزای ژمارە یەک کە چەسپاوە بەوەی ئەو خێزانەی 400 یەکە سەرف دەکات لە مانگێکدا، 400 یەکە لە مانگێکدا مانای 2.5 ئەمپێری بەردەوامە، گەر ئەمە خۆڵنەکردنە چاوی خەڵک نەبێت یان گاڵتەکردن نەبێت بە خەڵک، چ خێزانێک تەنها بە2.5 ئەمپێر کاری دەچێت بەڕێوە؟ لەکاتێکدا سووتەمەنی زۆر گران بێت بۆ خۆگەرمکردنەوە، هەروەها لە هاویندا هێندە گەرم بێت پانکە سوودی نەبێت، وە نرخی یەک یەکە 72 دینار بێت، کەواتە بۆ ئەم 2.5 ئەمپێرە 28,500 دینار دانراوە، کام خێزان تەنها 400 یەکە سەرف دەکات لە مانگێکدا و تێی ناپەرێت؟ کەواتە ئەمە خۆی درۆیەکی شاخدارە.

چارەسەر: مەودای یەکەی سەرفکراو لە 400 یەکەوە بکرێت بە 1000 یەکە لە مانگێکدا، واتە نزیکەی 6 ئەمبیری بەردەوام و نرخی هەر یەکەیەک بکرێتە 65 دینار، بۆ بەراورد، بەپێی پڕۆژەی رووناکی100 یەکە دەیکردە 107,000 دینار، بەم گۆڕانکارییە یەکە دەکاتە 65,000 دینار، واتە بە دابەزینی نرخ بە رێژەی %40.

2- هەر هاوبەشێک لە 1000 یەکەی زیاتر سەرف کرد لە مانگێکدا تاکو 2000 یەکە، نرخی هەر یەکەیەک لە دەستپێککردنەوە بگۆڕێت بۆ 100 دینار، بەپێی پڕۆژەی رووناکی هەر خێزانێک 1600 یەکە بەکاربهێنێت لە مانگێکدا (واتە 10 ئەمپێری بەردەوام)، نرخی کارەبای دەکاتە 248,000 دینار، بەڵام بەپێی ئەم بەدیلە، نرخی 1600 یەکە دەکاتە 160,000 دینار، واتە بە رێژەی %35،ئە گەر خێزانێک 2000 یەکە بەکاربهێنێت لە مانگێکدا (واتە 12.5 ئەمبیر) بەپێی پرۆژەی رووناکی نرخی کارەبا دەکاتە 388,000 دینار، بەپێی پرۆژەی بەدیل دەکاتە 200,000 دینار کە دەکاتە %50نرخی دانراو.

3-هەر هاوبەشێک لە 2000 یەکەی زیاتر سەرف کرد لە مانگێکدا تاکو 2600 یەکە (واتە 16 ئەمپێر)، نرخی هەر یەکەیەک لە دەستپێککردنەوە بگۆرێت بۆ 140 دینار، بەپێی پڕۆژەی رووناکی هەر خێزانێک 2600 یەکە بەکاربهێنێت لە مانگێکدا (واتە 10 ئەمبیری بەردەوام)، نرخی کارەبای نزیکەی 600,000 دینارە. بەپێی پڕۆژەی بەدیل دەبێتە 364,000 دینار، واتە دابەزین بە ڕێژەی %40.

4- سەروو 2600 یەکە لە مانگیكدا نرخ بکرێتە 175 دینار واتە ئەگەر هاوبەشێک 4000 یەکە سەرف بکات، واتە (25 ئەمبیری) بەردەوام بەپێی پرۆژەی رووناکی، نرخی 4000 یەکە دەکاتە یەک ملیۆن دینار، بەپێی پرۆژەی بەدیل دەبێتە 700 هەزار دینار، واتە بە رێژەی%30 دادەبەزێت.

هاوبەشی بازرگانی:

یەکەم پێداچوونەوەی قووڵ و زانستی بۆ ئەم هاوبەشانە کە چ جۆرێک لە خۆی دەگرێت، وە نرخەکەی پرۆژەی رووناکی ئێستا 185 دینارە، بکرێتە 120 دینار.

هاوبەشی پیشەسازی:

400 ڤۆڵتی یەکەم پێداچوونەوەی قووڵ و زانستی بۆ ئەم هاوبەشانە کە چ جۆرێک لەخۆی دەگرێت، وە نرخی یەکەی پڕۆژەی رووناکی ئێستا 160 دینارە، بکرێتە 100 دینار.

وە لێخۆشبوونی مزگەوت، کەنیسە و بارەگای حزبی —-هتد، لابدریت.


PM:05:14:12/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت