دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی و پارتی دەکات
وێستگەنیوز- بابان عومەر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-11-2026، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) راگەیەندراوی کۆتایی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پارتەکەی بڵاوکردەوە، کە دوای ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی لە رۆژانی 7 و 8ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ پرسە سیاسییەکان، پرۆسەی ئاشتی و بارودۆخی ناوچەکە کراوە.
دەم پارتی لە راگەیەندراوەکەیدا بەشێکی تایبەت کردووە بە دۆخی هەرێمی کوردستان و دەڵێت: "تێپەڕاندنی ناکۆکییە سیاسییەکان و یەکڕیزیی هێزە سیاسییە کوردەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، گرنگییەکی مێژوویی هەیە بۆ پاراستنی یەکێتیی گەلی کورد، داهاتووی هاوبەش و دەستکەوتەکانی؛ بۆیە نابێت رێگە بدرێت جیاوازییەکان ئیرادەی گەل لاواز بکەن، پێویستە سەرجەم هێزەکان لە رێگەی دیالۆگەوە ناکۆکییەکان وەلا بنێن و لەسەر بنەمایەکی هاوبەش کۆببنەوە".
لە بەشێکی دیکەدا، سەبارەت بە تورکیا و پرسی چارەسەری، پارتەکە داوای کردووە پرۆسەکە دەستبەجێ پێ بنێتە قۆناخی دووەمەوە و هاتووە: "پێویستە هەنگاوە سیاسی و یاساییەکان بەبێ دواکەوتن بنرێن، لە رێگەی جێبەجێکردنی ئەو رێکخستنە یاساییانەی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کراون و دابینکردنی گەرەنتیی یاسایی بۆ پرۆسەکە، لەگەڵ چارەسەرکردنی پرسە بنەڕەتییەکان، بەتایبەتی پرسی 'مافی هیوا' و دۆخی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان".
هەروەها دەم پارتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆتاییهێنان بە سیاسەتی دانانی قەییومەکان، داننان بە ئیرادەی هاوڵاتییان، پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگەی دەستووریی تورکیا و دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا، لەگەڵ دەستەبەرکردنی مافی تەندروستی و ژیان بۆ زیندانییە نەخۆشەکان، پێداویستیی سەرەکی و دانەبڕاوی دیموکراسیین.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، دەم پارتی پێناسەی خۆی بۆ پرۆسەکە خستووەتەڕوو و روونیکردووەتەوە کە ئاشتی تەنها راگرتنی چەکەکان نییە، بەڵکو بریتییە لە رووبەڕووبوونەوەی راستییەکان، هاوڵاتیبوونی یەکسان، چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی ماف و ئازادییەکان، هەروەها چارەسەری دیموکراتییانەی پرسی کوردی وەک مەرجێکی سەرەکی بۆ بنیاتنانی کۆمارێکی دیموکرات لە تورکیا وەسف کردووە و ئامادەیی خۆی بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی نیشانداوە.
ر داوای دەستپێکردنەوەی جەنگی سەرتاسەری و هێرشکردنە سەر تارانی کردووە بە ئامانجی گۆڕینی رژێم، بەڵام ترەمپ رەتیکردووەتەوە و پێداگری لەسەر رێڕەوی دیپلۆماسی و فشارە ئابوورییەکان دەکات.
PM:03:29:12/11/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت