پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم و کەرکوک و هێرشەکەی کۆرمۆر پێکهێنا
وێستگەنیوز- ئارام عەلی
سەرۆکی پەرلەمانی
عێراق لیژنەیەکی پەرلەمانی کاتی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە دۆسیەی قاچاخچێتیی
نەوت لە ناوچەکانی جرف ئەلنەسر و کێڵگەکانی کەرکووک و هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران
و ئەفغانستان، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ رووداوی بەئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
ئەم بڕیارەی
سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پەرلەماندا دێت بۆ رێگری لە
بەهەدەردانی سەروەت و سامانە سروشتییەکانی وڵات و لێپرسینەوە لەو تۆڕانەی کە
دەستیان لە قاچاخچێتیی نەوتدا هەیە لە رێگەی سنوورەکانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و
ناوچەکە.
هەروەها لیژنەکە
راسپێردراوە کە لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنە لە هۆکار و لێکەوتەکانی پەلامارەکەی سەر
کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکات، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی کەمتەرخەمییە ئەمنییەکان و
ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەو بەئامانجگرتنانەی کە زیان بە کەرتی ئابووری و وزەی
وڵات و هەرێمی کوردستان دەگەیەنن.
PM:07:10:11/11/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت