بەرگری شارستانی هەولێر بۆ وێستگەنیوز: ئاگرەکەی داون تاون گەورە نەبووە و تەنها 2 کەس بە سووکی بریندارن

‌

وێستگەنیوز- بابان عومەر

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی داون تاونی هەولێر و برینداربوونی 3 هاوڵاتی دەکەن، هاوکات راستیی رووداوەکەی بۆ وێستگەنیوز ئاشکرا کرد.


ئەمرۆ چوارشەممە 11/11/2026، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی مۆلیدەیەکی بچووکەوە بووە کە ئاگرێکی کەمی دروستکردووە، تیمەکانیشیان بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکەوە تەنها 2 هاوڵاتی بە زۆر سووکی بریندار بوون و لەلایەن تیمەکانەوە کۆنترۆڵی دۆخەکە و بریندارەکانیش کراوە، تەئکیدیشی کردەوە کە ئاگرەکە گەورە نەبووە و دەستبەجێ رێگری لە تەشەنەسەندنی کراوە.


PM:03:03:11/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت