عێراق كارتی 100 هه‌زار دۆلاری بۆ بازرگانان ده‌رده‌كرێت
وێستگەنیوز-
بانكی ناوه‌ندیی عێراق به مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی بازرگانان و پیشه‌وه‌رانی بچوك، كارتی ئه‌لیكترۆنیی بانكی به بڕی 100 هه‌زار دۆلاری مانگانه ده‌رده‌كات، تاوه‌كو له‌ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر دۆلاری كاش له بازاڕی هاوته‌ریبدا، سه‌قامگیری بۆ نرخی دیناری عێراقی بگێڕێته‌وه.
نزار ناسڕ، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ ده‌ركردنی كارتی بانكی تایبه‌ت به بازرگانانی بچوك ئاماده كردوه، تاوه‌كو هاورده‌كاران بۆ كڕینی كاڵا و شتومه‌ك مانگانه مافی خه‌رجكردنی 100 هه‌زار دۆلاریان به‌فه‌رمی هه‌بێت.
ناوبراو مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی كارتی بازرگانی له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌كانی خاڵی فرۆشتن و ده‌روازه ئه‌لیكترۆنییه‌كان دیاریكردوه، به شێوازێك ده‌بێت كڕینی كاڵا له كۆمپانیا باوه‌ڕپێكراوه‌كان بێت و پابه‌ندی ته‌واو به یاساكانی دارایی له پرۆسه‌كه‌دا جێبه‌جێبكرێت.
له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د ئه‌نساڕی، شاره‌زای ئابوریی عێراق پێشبینیده‌كات پێدانی ئه‌م كارته به‌های دراوی نیشتمانی به‌هێز بكات، چونكه بازرگانان چیتر پێویستیان به دۆلار له بازاڕی ڕه‌شدا نابێت، ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخی ئاڵوگۆڕ و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر بازاڕه‌كان.
باسی له‌وه‌شكردوه، "پێدانی كارتی 100 هه‌زار دۆلاری به بازرگانان به‌پێی مه‌رجه‌كانی بانكی ناوه‌ندی، هه‌نگاوێكی گرنگه كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر دۆلاری كاش و دابه‌زاندنی نرخی ئاڵوگۆڕ له بازاڕدا".
PM:04:21:10/11/2026
ئه‌م بابه‌ته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت