خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک و زاخۆ راگەیەندرا

‌

وێستگەنیوز-

دوای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان و لیژنەی باڵای مۆلیدەکان لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بڕیاری گۆڕانکاریی لە خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکاندا درا و کاتی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی هەفتە و پشووەکان دیاری کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای دهۆک لەگەڵ لیژنەی باڵای مۆلیدەکان لە پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبوونەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاری لە خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکاندا کرا و بڕیار درا بەم شێوەیەی خوارەوە کار بکەن:
رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە: مۆلیدەکان لە کاتژمێر 7ـی بەیانی تاوەکو 9ـی بەیانی کار دەکەن، دواتر تاوەکو کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ دەوەستن، پاشان دووبارە لە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆوە تاوەکو 2ـی شەو کار دەکەن و دواتر دەکوژێنرێنەوە.

رۆژانی هەینی و شەممە (پشووی فەرمی): مۆلیدەکان لە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆوە تاوەکو 2ـی شەو کار دەکەن.
لە تێبینییەکەشدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە مۆلیدەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون 24 کاتژمێر لە ئامادەباشیدا بن و هەر کاتێک کارەبای گشتی بڕا، دەستبەجێ مۆلیدەکان کار بکەن.


PM:04:11:10/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت