کاتی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی راگەیەندرا
وێستگەنیوز- نێچیر کەمال
فازڵ عومەر،
قائیقامی سلێمانی بەوەکالەت رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه خاوه‌ن موه‌لیده‌كان له
سلێمانی ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان، له كاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ
بۆ 1:00 شه‌و كارده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، رۆژی هه‌ینی جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه، له‌باره‌ی
نرخه‌كه‌شه‌وه ده‌ڵێت، هێشتا ناتوانن بڕی ئه‌مپێری موه‌لیده دیاری بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه11ـی تشرینی دووەمی 2026، فازڵ عومەر له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
رایگه‌یاند، "نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا کۆبوونەوەیەکمان لە پارێزگای
سلێمانی ئەنجامدا به سه‌رۆكایه‌تی جێگری پارێزگار و ئامادەبوونی کۆمەڵەی خاوەن
مۆلیدە ئەهلییەکان و ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەت و نوێنەری
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لە لیژنەکانی قایمقامیەت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شه‌كرد،
"له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێکهاتین لەبەر ئەوەی تەرحێکی تازە هاتە پێشەوە کە
قبوڵکراوی هەمو لایەک بو، ئەویش ئەوەیە کە مۆلیدەکان دەست دەکەنەوە بە ئیش لەمڕۆوە
کاتژمێر 4:00ـەوە، ڕۆژانە لە کاتژمێر 4:00 تا 1:00ـی شەو ئیش دەکەن، بەیانیان لە
6:00 بۆ 8:00ـی بەیانی ئیش دەکەن، ڕۆژانی هەینیش لە 11:00 بۆ 1:00ـی نیوەڕۆ و
دوانیوەڕۆ ئیش دەکەن".
قائیقامی
سلێمانی بەوەکالەت وتیشی، شێوازی ئیشکردنەکەش ئەوەیە لە ڕۆژی هەینیدا ئێمە دیسان
کۆبونەوەیەکی ترمان دەبێت لەگەڵیان بۆ تەقیمکردنی کاتژمێری ئیشکردنەکان و چاوه‌ڕوانین
كاره‌بای نیشتیمانی چاكببێـه‌وه، لەبەر ئەوە تاوه‌كو رۆژی هه‌ینی بەرچاوڕونییان
بۆ دروست دەبێت.
قائیقامی
سلێمانی بەوەکالەت رونیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی لێدوانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاوه‌ڕوان
ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی ئاینده كاره‌بای نیشتیمانی به‌ره‌و ئاساییبونه‌وه بڕوات،
دوای ئه‌وه‌ی به‌رچاویان رونبوه‌وه، رۆژی شەممە دەستدەکرێت بە پارە کۆکردنەوە له
هاوڵاتیان.
په‌یوه‌ست به
دیاریكردنی پاره‌ی كاره‌بای مۆلیده، قائیقامی سلێمانی بەوەکالەت وتی، "ئێمە
ناتوانین ئێستا دیاریبکەین، لەبەر ئەوەی پارە کۆکردنەوە بەپێی نرخی گازی رۆژە،
ئێمە لیژنەیەکمان هەیە، لیژنەی سوتەمەنی هەیە سەرپەرشتییان دەکات لیژنەکانی
قایمقامیەتە، نرخی گازی ڕۆژ وەردەگرێت".
PM:02:06:10/11/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت