ئاسایشی سلێمانی 2 تۆمەتباری هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراوی دەستگیرکرد

‌

وێستگەنیوز –

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی 2 تۆمەتباری ڕاگەیاند کە هەڵیانکوتابووە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکە، هاوکات دەست بەسەر تەواوی پارە دزراوەکە و 2 دەمانچەی تۆمەتباراندا گیراوە.


ئەمرۆ سێشەممە 10ـەی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە ئەنجامی بەدواداچوونێکی ورد، توانیویانە 2 تۆمەتبار دەستگیربکەن کە لە شاری سلێمانی هەڵیانکوتابووە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و هەوڵی تاڵانکردنی پارەکەیان دابوو.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەجێ دەستگیراوە بەسەر تەواوی ئەو پارەیەی کە دزرابوو، هەروەها هەردوو دەمانچەکەی کە تۆمەتباران لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا پێیان بووە دەستیان بەسەردا گیراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان.


AM:11:22:10/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو