بافڵ تاڵەبانی بۆ فراکسیۆنی یەکێتی: ئەگەر پێشتر بە 47 بە 53 رازیبووبین ئێستا تەنها بە 50 بە 50 رازی دەبین
وێستگەنیوز-
میدیای یەکێتی وردەکاری کۆبوونەوەی فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا دەکات و هەڵوێستی نوێی ناوبراوی بۆ قۆناغی داهاتووی حوکمڕانی خستەڕوو.
بەگوێرەی میدیای یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەیاندا سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە دۆخەکە ناگەڕێتەوە بۆ پێش 4ی نۆڤەمبەر و قۆناغێکی نوێ لە هاوکێشەی سیاسی دەستیپێکردووە.
میدیای یەکێتی لە زاری بافڵ تاڵەبانییەوە گواستییەوە کە وتوویەتی: "سەردەمی 47 بە 53 کۆتایی هات؛ ئەگەر لە رابردوودا بە رێژەی 47 بە 53 رازی بووبین، ئەوا لە ئێستادا تەنها بە رێژەی 50 بە 50 رازی دەبین".
هەروەها ئاماژەش بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی دووپاتیکردووەتەوە کە یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان، تەنها "شەراکەتی راستەقینە"ی قبووڵە.
PM:05:13:09/11/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت