تۆم باراک: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر هێرشە بۆسەر هەموو گەلی عێراق
وێستگەنیوز- نێچیر کەمال
تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا رایگه‌یاند، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ده‌كه‌ن و پشتیوانیی له حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و دادگاییكردنیان.
تۆم باراك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "ئێکس" باسی لهوهكردوه، "ئێمە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرکۆنە دەکەین کە هێرش بو بۆ سەر گەلی عێراق، پشتگیری لە عه‌لی زه‌یدی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە دۆزینەوەی بەرپرسان و دادگاییكردنیان".
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگەنیوز نێردراوه، رایگه‌یاند، "کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو رووبه‌ڕووی هێرشی درۆنی بووەته‌وه، کە بووه‌تە هۆی دروستبونی ئاگرێک، ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە و هیچ بریندارێک نیه، بەرهەمهێنان تا ئەوکاتەی زیانەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، هەڵپەسێردراوە".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، کۆمپانیاکە لە هه‌ماهه‌نگی نزیکدایە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، کە پشتگیرییەکی بەهێزیان نیشان داوە.
لایخۆیه‌وه شانەی راگەیاندنی ئەمنیی كه سەر بە نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی یه‌كشه‌ممه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر و هێرشه‌كه‌ی به "دەستدرێژییەکی تاوانکارانە" ناوبردوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فهرمانیكردوه دەستبەجێ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی هێرشەکە و چۆنیەتیی روداوەکە دەستپێبکات.
PM:02:24:09/11/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت