پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین بە 14 ساڵ زیندانی سزادرا
وێستگەنیوز-
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، دوو بڕیاری سزای زیندانیكردنی به‌شێوه‌ی ئاماده نه‌بوو (غیابی) به كۆی 14 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر عه‌ممار جه‌بر خه‌لیل پارێزگاری پێشوتری سه‌ڵاحه‌دیندا سه‌پاند، به‌هۆی زیانگه‌یاندنی به ئه‌نقه‌ست به سامانی گشتی له دوو گرێبه‌ستدا، هاوكات بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌په‌له‌ی سه‌رجه‌م موڵك و سامانه‌كه‌ی ده‌ركرد.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دادگای تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ناوه‌ندی دوو سزای حه‌وت ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر عه‌مار جه‌بر خه‌لیل سه‌پاندوه، به‌هۆی ئه‌نجامدانی سه‌رپێچیی ڕون له پێدانی ته‌نده‌ری دوو گرێبه‌ستی گه‌وره به كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ڕونیكردوه‌ته‌وه، دادگا پاش تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه یاساییه‌كان بڕیاره‌كه‌ی به‌پێی مادده‌ی 340 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ركردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه به ئه‌نقه‌ست زیانی دارایی قورسی به سامانی فه‌رمانگه‌كه‌ی و پاره‌ی گشتیی خه‌ڵك گه‌یاندوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه بڕیاری پێویست بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گشت موڵك و ماڵه گواستراوه و نه‌گواستراوه‌كانی ئه‌و پارێزگاره دراوه، به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پاره به‌فیڕۆدراوه‌كان بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت و سه‌پاندنی سزای یاسایی به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی گه‌نده‌ڵیی كارگێڕیدا.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ڕایگه‌یاند، "دادگا پاش وردبینیكردنی به‌ڵگه‌كان و دڵنیابوونه‌وه له ئه‌نجامدانی سه‌رپێچییه داراییه‌كان بڕیاری سزادانی 14 ساڵی ده‌ركردوه، هاوكات تیمه یاساییه‌كانمان به چڕی به‌دواداچونی مه‌یدانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره به‌فیڕۆدراوه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری به‌دی بهێنرێت".
عه‌ممار جه‌بر خه‌لیل پارێزگاری پێشوتری سه‌ڵاحه‌دین له ڕابردووش‌دا له دوو دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیدا به 17 ساڵ زیندانی سزادرابو، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گشت موڵك و ماڵه گواستراوه و نه‌گواستراوه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی گشتی.
PM:06:06:08/11/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت