شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ پرسی بودجەی 2027 گەیشتە بەغدا
وێستگەنیوز- نێچیرڤان کەمال
شاندی باڵای
دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم و
شایستەی دارایی مووچەخۆران لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا، گەیشتە بەغدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە
(8ی تشرینی دووەمی 2026)، فەرمانگەی
میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە: شاندەکەی هەرێم لەگەڵ
لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆدەبێتەوە.
ئامانجی
سەردانەکە خستنەڕووی تێبینییەکانی هەولێرە لەسەر بڕگەکانی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای
بودجە.
لە
کۆبوونەوەکاندا، شاندەکە کار دەکات بۆ جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی
هەرێمی کوردستان و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران لە بودجەی ساڵی
داهاتووی عێراقدا.
PM:01:18:08/11/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت