کشتوکاڵی ڕاپەڕین: زەوی پەڵەی داوە
وێستگەنیوز – فیردەوس دڵشاد
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی ڕاپەڕین مژدە دەداتە سەرجەم جووتیارانی سنوورەکە کە بەهۆی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووەوە، زەوی بە تەواوەتی پەڵەی داوە و زەمینە لەبارە بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی کێڵان و تۆوکردنی گەنم و جۆ بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئامار و تۆمارەکانی بەشی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سەرجەم ناوچەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینی گرتەوە، بڕێکی زۆر و بەرچاو بارانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
کشتوکاڵی ڕاپەڕین مژدەی پەڵەدانی ڕاگەیاند و دەڵێت: لە ئەنجامی بەردەوامیی ئەم بارانە بەپیتە، خاکی پاکی ناوچەکەمان بە تەواوی ئاوخواردوو بوو و بە فەرمی پەڵەی داوە، ئەمەش زەمینەیەکی زۆر گونجاو و لەبارە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی کێڵانی زەوییەکان و تۆوکردنی بەروبوومی گەنم و جۆ لەلایەن جووتیارانەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە هیوای خواستووە کە ئەم وەرزە ببێتە مایەی خێر، بێر و بەرەکەت بۆ سەرجەم جووتیارانی دەڤەرەکە و ساڵێکی پڕ لە دەغڵودان بێت بۆ تەواوی کوردستان.
AM:09:52:08/11/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت