پەیەدە: پێکهێنانی حکومەت لە هەرێمی کوردستان مەرجی پاراستنی دەستکەوتەکانە

‌

وێستگەنیوز-

پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لەبارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پەیەدەدا هاتووە کە ئەوان بە وردی چاودێریی دانیشتنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و کاردانەوە و لێدوانەکانی هاوەڵیان کردووە، هەروەها نیگەرانیی خۆیان لەبارەی دروستبوونی ناڕەزایی دەستوری و یاسایی بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی سیاسییەوە دەربڕیوە، سەرەڕای هەوڵەکانی لایەنە کوردییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

پەیەدە جەخت دەکاتەوە کە هەردوو لایەنی سەرەکیی کوردی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشیان هەیە لە پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، ڕاگرتنی سەقامگیریی هەرێمەکە و پاراستنی پێگە سیاسی و دەستورییەکەی، و داوا دەکات کە یەکڕیزیی نەتەوەیی و پێشخستنی گفتوگۆ و سازان بکرێتە بنەما.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، پەیەدە هۆشداری داوە لەوەی هەر هەنگاوێکی سیاسیی تاکلایەنە دەبێتە هۆی لاوازکردنی پێگەی کورد لە ناوچەکە، عێراق و هەموو کوردستاندا.


PM:07:41:06/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو