بافڵ تاڵەبانی: دان بە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا نانێین و لە حکومەت دەکشێینەوە

‌

وێستگەنیوز-


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بەپەلەدا کاراکردنەوە و دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی بێ بەشداریی حزبەکەی بە تەواوی رەتکردەوە و کشانەوەی فەرمی یەکێتیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، هاوکات هۆشداریی توندی ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەوەی بەرەو بڕیاری ئیدارەی جیاواز یان رێکاری توند هەنگاو دەنێن
.


لە پەیامەکەیدا، بافڵ تاڵەبانی جەختی کردەوە، ئەوەی روویدا کۆبوونەوەی پەرلەمان نەبوو و دان بە هیچ دەرئەنجامێکی ناکەن،تۆمەتی ئەوەشی ئاڕاستەی پارتی کرد کە پارەی بۆ راکێشانی پەرلەمانتاران بەکار هێناوە و گوتی، ئەم حکومەتە فەشەلی هێناوە، یەکەم بڕیاری ئێمە لەم ساتەوە ئەوەیە لەم حکومەتە فاشیلە دەکشێینەوە و هەموو شتێک بۆ خەڵکی دەڤەرەکەی خۆمان دابین دەکەین.

سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو و ئەگەری دروستبوونی دوو ئیدارەیی، سەرۆکی یەکێتیی هۆشداری دا، ئەگەر پارتی بە تەنیا سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت یان وەزیرەکان دابنێت، ئەوانیش لە دەڤەری خۆیان هەمان هەنگاو دەنێن و گوتی، بە خوای گەورە ئێوە دەستان پێ کرد بەڵام ئێمە تەواوی دەکەین.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، سەرکردایەتیی حزبەکەی دەسەڵاتی تەواوی پێداوە، بەڵام جەختی کردەوە، بەڵێنی بە خوا داوە ناهێڵێت دڵۆپێک خوێنی کەس بڕژێت، هەروەها روونی کردەوە، لە ئێستادا یەکێتیی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژئاوا و پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و دانوستانەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستانە.


PM:11:13:05/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو