ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆستییەوە دەربارەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان
وێستگەنیوز-
بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆستی لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە بەشداریکردنی محەمەد فەیسەڵ برادۆستی لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن، بڕیارەکەی ناوبراو تەواو تاکەکەسییە و ئەوان لێی بەرپرس نین.
ئەمرۆ پێنجشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2026، بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆستی لە پەیامێکدا بۆ ڕای گشتی، هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە بەشداریکردنی کوڕەکەیان لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەربڕی و ڕایانگەیاند: بە بەشداریکردنی محەمەد فەیسەڵ برادۆستی لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا، ڕایدەگەیەنین کە ئەم بڕیارە تەواو تاکەکەسییە، ئێمە وەک بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی بەرپرس نین لێی و گوزارشت لە ڕای ئێمە ناکات.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: ئێمە وەک بنەماڵەی کەریم خان، هەمیشە خاڵی کۆکەرەوە، بەیەکگەیاندن و لەیەک نزیککردنەوەی لایەنەکان بووین لە هەرێمی کوردستان، نەک ئەوەی هۆکارێک بووبین بۆ لێکترازانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم.
لە کۆتایی پەیامەکەیاندا جەختیان لەسەر بێلایەنیی خۆیان کردووەتەوە و دەڵێن: دووپاتی دەکەینەوە کە خانەوادەکەمان بە سەربەخۆیی و دوور لە هەر لایەنێکی سیاسی دەمێنێتەوە، و بەردەوام دەبین لە خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان.
PM:03:20:05/11/2026
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت