نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات
وێستگەنیوز-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە گەرمی پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان
کرد و جەختی لەوە کردەوە، پەرلەمان دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتیی ئیرادەی تەواوی
خەڵکە و دەبێت ناکۆکییە سیاسییەکان لە رێگەی گفتوگۆ و سازانەوە لەوێدا چارەسەر
ببن.
نێچیرڤان بارزانی داواشی لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد، بە گیانی
بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە بەشداریی کارا لە پەرلەماندا بکەن و هیوای خواست ئەم
هەنگاوە ببێتە هۆی تێپەڕاندنی دۆخی بنبەستی سیاسی و رەخساندنی زەمینەی لێکگەیشتن و
هاریکاریی زیاتر.
لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە، گفتوگۆ و سازان و هاوبەشیی نێوان تەواوی هێزە سیاسییەکان
تاکە بنەمان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، هەروەها
جەختی لەوە کردەوە، پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان
بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەموو لایەک.
PM:10:26:04/11/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت