عەلی حەمە ساڵح لەبارەی دوو ژنە پەرلەمانتارەکەی دەڵێت: هەڵەمانکرد، زۆر زۆر داوای لێبوردن دەکەم
وێستگەنیوز-
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، بە
فەرمی داوای لێبوردنی لە خەڵکی کوردستان و دەنگدەران کرد، ئەوەش دوای ئەوەی دوو
پەرلەمانتاری رەوتەکەی لە پەرلەمانی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی کاراکردنەوەی
پەرلەمانیان کرد.
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئاشکرای کرد، ئەو دوو
پەرلەمانتارە لەسەر بنەمای دابینکردنی مووچە و بەرگریکردن لە مافی خەڵک و بە
پشتیوانیی دەنگی هاووڵاتییان گەیشتبوونە پەرلەمان، بەڵام بێ راوێژکردن لەگەڵ ئەوان
و هاوڕێکانیان دەنگ و متمانەی خەڵکیان خستە خزمەتی دەسەڵاتەوە، کە ئەمەش
ناڕەزایەتی و گلەیی قووڵی لێ کەوتووەتەوە
.
وتیشی، بۆ
سەرخستنی کاندیدەکان لە ناوچەکانی چۆمان، سوران، خەبات و کۆیە، قوربانی و
ماندووبوونێکی زۆریاندا، تەنانەت لە رێگەی کۆکردنەوەی هاوکاری و قەرزەوە تێچووی
پۆستەر و فێلکسی کاندیدەکان دابین کرد لە کاتی هەڵبژاردندا و زیاتر لە 20هەزار دەنگی خەڵک خرایە خزمەتیان،
لە کاتێکدا خۆیان تەنها 700 دەنگیان
هێنابوو.
عەلی حەمەساڵح دانی بەوەدا نا، که کێشەی سەرەکی
لە کاتی هەڵبژاردندا ئەوە بووە کە نەتوانراوە وەک پێویست فیلتەری توند بۆ
کاندیدەکان بکرێت، چونکە مرۆڤ ناتوانێت لە ناخ و دڵی کەسەکان دڵنیابێت
.
لە کۆتایشدا، ئەم رووداوەی
بە دەرسێکی گەورە و مۆدێلێکی خراپ ناوبرد و جەختی کردەوە، متمانەی دەنگدەران زۆر
گرنگە، هەروەها دڵنیاییدا لەوەی، وەک چۆن فراکسیۆنەکەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق توانیویەتی بە بەهێزی بمێنێتەوە، لەم کێشەیەشەوە وانە وەردەگیرێت بۆ ئەوەی
لە داهاتوودا کارەکان بە شێوازێکی جدیتر و وردتر بەڕێوەبچن
.
PM:07:48:04/11/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت