رەوتی هەڵوێست بڕیاری دوورخستنەوەی 2 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی راگەیاند
وێستگەنیوز-
رەوتی هەڵوێست و عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتەکە، بە فەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی 2 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمان راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمیی رەوتی هەڵوێست و پەیامێکی عەلی حەمەساڵح لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بڕیاری دوورخستنەوەی هەریەک لە (سارا موحسین و سازگار فایەق) دوای ئەوە هاتووە کە لە دەرەوەی بڕیاری رەوتی هەڵوێست، رۆشتنە ناو دانیشتنی پەرلەمانەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا کە لە رێکەوتی 4ی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، رەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوە کردووە: "ئەم 2 پەرلەمانتارە بە هەردووکیان تەنیا 1,000 دەنگیان هێناوە و بە کۆتا دەرچوون".
هەروەها رەخنەی توند لە هەڵوێستی ئەو 2 پەرلەمانتارە گیراوە و هاتووە: "دروشمی بانگەشەی ئێمە تەسلیمنەبوون بوو بەم دەسەڵاتە، ئێستاش دەنگی خەڵکی ناڕازی ببەن و تەسلیمی ئەو دەسەڵاتەی بکەن! زۆر کەس بوون بە مێژوو، پۆست و پارەیان دەستکەوت، بەڵام متمانە و کەسایەتیان لەدەستدا".
PM:12:05:04/11/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت