یەکێتی: ئەو هێزەی خەمی قەوارەی هەرێمی کوردستانیەتی بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکات
وێستگەنیوز-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا
بەشداریی نەکردنی خۆی لە دانیشتنەکەی سبەی 4ـی 11ـی 2026ـی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند و جەختی کردەوە،
کۆبوونەوەکە نایاساییە، دوورە لە سازانی نیشتمانی و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی ئیرادەی
لایەنێک.
لەو بەیاننامەیەدا کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستانەوە دەرچووە، هاتووە، لەسەر بنەمای باوەڕی قوڵ بە سەروەریی یاسا و سازانی
نیشتمانی، پێمانوایە کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان نایاساییە و داوا لە تەواوی هێزە
نیشتمانییەکان دەکەین بەشداری تێدا نەکەن.
یەکێتی ئاماژەی بەوەش داوە، کاتێک دانیشتنی پەرلەمان
سەنگی دەبێت کە سازانی نیشتمانیی لەسەر بێت و هەموو لایەنە هەڵبژێردراوەکان بە
ئیرادەی ئازاد بەشداری تێدا بکەن، هەروەها هۆشداریی داوە، ئەگەر بڕیارەکان بە
فشاری دەروونی و هەڕەشە لەسەر پەرلەمانتاران بسەپێنرێن، ئەوا لە چوارچێوەیەکی
کارتۆنیدا دان بە هیچ پەرلەمان و حکومەتێک نانێن کە دەرئەنجامی ئەو جۆرە
کۆبوونەوانە بێت.
PM:09:09:03/11/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت