کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی سەر ڕێگای دەربەندیخان - کەلار دەکەونە کار

‌

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر 10:00ـی بەیانی، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - کەلار بە هەردوو ئاراستەدا دەکەونە کار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە2ـی تشرینی دووەمی2026، بەشی کامێرا و سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا سەرجەم شۆفێرانی ئاگادار کردەوە لە وادەی کەوتنەکاری کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (8ـی تشرینیدووەمی 2026)، کاتژمێر10:00ـی بەیانی، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی "خاڵ بۆخاڵ" لەسەر ڕێگای نێوان (دەربەندیخان – کەلار) بە هەردوو ئاراستەکەیدا دەکەونە کار و سەرپێچییەکانی تیژڕەوی لەو سنوورە تۆمار دەکەن.


PM:12:59:02/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت