داوای ڕاگرتنی تاپۆکردنی زەوی و موڵک لەسەر عەرەب و بیانی دەکرێت
وێستگەنیوز-
گروپی ناسنامەی کوردستان" داوا لە سەرۆکایەتی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکات پشتگیری لە بڕیارەکەی دادگای کارگێڕی سلێمانی ببن. داواکارییەکە جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی بەخاوەنکردنی زەوی و موڵک بۆ عەرەب و بیانییەکان لە سنووری پارێزگاکەدا دەکاتەوە.
گروپەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکەی دادگای کارگێڕی سلێمانی لە 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ساڵی 2016ـی پارێزگای سلێمانی، هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی یاساییە. هاوکات داوایان کردووە کە بەپەلە ئاسانکاری بۆ خستنە بواری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی داواکارییەکەیاندا، داوایان کردووە تاپۆکردن و فرۆشتنی زەوی و موڵک بە عەرەب و بیانی ڕابگیرێت و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە بۆ سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بگشتێندرێت.
لەکۆتاییدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە تێکچوونی دیمۆگرافیای ناوچەکە مەترسیی جددی دروست دەکات، بۆیە پێویستە ڕێگری لە هەر بەربەستێک بکرێت کە دێتە ڕێی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە تاوەکو بەر بە گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان بگیرێت.
PM:01:30:01/11/2026
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت