گرانبوونی نرخی خۆراک هاوڵاتییان ناچار بە وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکات
وێستگەنیوز-
گرانبوونی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا بارگرانیی لەسەر هاووڵاتییان دروستکردووە و وایکردووە زیاتر ڕوو لە وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە (بایەعی) بکەن، بەشێوەیەک کە پێشتر وێنەی نەبووە.
لەم ماوەیەی دواییدا، خواستی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە (بایەعی) بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە؛ بەتایبەتی خواست لەسەر وەرگرتنی برنج و زەیت، کە هۆکارەکەی بۆ گرانبوونی نرخی ئەو بەرهەمانە لە بازاڕەکاندا دەگەڕێتەوە و پێشتر بەم شێوەیە نەبووە.
بە وتەی چەند بریکارێکی خۆراک لە هەولێر: "هەرگیز خەڵک بەم زۆرییە و بەم خێراییە نەهاتوون بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە، بەتایبەتیش بۆ برنج و زەیت، ئەمەش چونکە نرخیان لە بازاڕدا گران بووە".
بەپێی ئامارەکانی ئەو بریکارەی خۆراک کە 245 خێزان لەلای ناویان بۆ وەرگرتنی بایەعی تۆمار کراوە، تەنیا لەم مانگەدا 241 خێزان سەردانیان کردووە و بەشەخۆراکەکانیان وەرگرتووە، واتا تەنیا چوار خێزان نەهاتوون، کە ئەمەش ڕێژەیەکی بێپێشینەیە و پەنابردنی تەواوەتیی هاوڵاتییان بۆ سەر خۆراکی حکومی دەردەخات.
AM:11:49:01/11/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت