وادەی ناردنی موچە بۆ هەرێم ئاشکراکرا
وێستگەنیوز-
بەغدا پڕۆسەی وردبینیی لیستی مووچەی مانگی 10ـەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی تەواو کرد و ڕاپۆرتی پەسەندکردن ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کرا.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە، فەرمانگەی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ، بە تەواوی پرۆسەی وردبینیی لیستی مووچەی مانگی 10ـەی کۆتایی پێهێناوە و لیستەکەی پەسەند کردووە.
لە ئێستاشدا ڕاپۆرت و کۆنووسی کۆتایی وردبینییەکە دراوەتە نووسینگەی فالح ساری وەزیری دارایی عێراق، بە مەبەستی واژۆکردنی و دەستپێکردنی ڕێکارەکانی تەموویلکردن.
بەپێی پێشبینی و زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژانی دووشەممە یان سێشەممە ڕێکارەکانی ناردنی تەموویل دەست پێبکات، ئەگەر هەیە تاوەکو ڕۆژانی چوارشەممە یان پێنجشەممە پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی عێراق لە یەکشەممەی ڕابردووەوە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی خۆی کردووە، و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بهێنێت.
AM:10:29:29/10/2026
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت