شەش کۆچبەری دەڤەری ڕاپەڕین لە لیبیاوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان

‌

وێستگەنیوز-

دوای مانەوە و دەستبەسەرکردنیان لە وڵاتی لیبیا، لە هەوڵێکی هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزخانەی عێراق، شەش گەنجی دەڤەری ڕاپەڕین بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیەندرانەوە ناو کەسوکاریان.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2026، شەش گەنجی دەڤەری ڕاپەرین دوای ئەوەی پێشتر لەکاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە بەرەو ئەورووپا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەستگیر کرابوون گەڕێنرانەوە نیو کەسوکاریان.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەی گەڕاندنەوەکە لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ئەنجام درا.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستییان، کەسوکاریان ڕایانگەیاندووە، کوڕەکانیان بەهۆی ماندوێتییەوە باری دەروونییان جێگیر نییە و پێشوازی لە میوان ناکەن، بەڵام ئاماژەیان بەوەش کرد کە بەراورد بە کۆچبەرانی دیکە لە لیبیا، دۆخیان باشتر بووە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و ڕفاندن نەبوونەتەوە.


AM:09:05:29/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو