رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل ریکۆردی نوێ تۆمار دەکات

‌

وێستگەنیوز-


لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکان لە ئیسرائیل رایگەیاند، تا کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە رێژەی بەشداریی دەنگدەران گەیشتووەتە 66.7٪ (نزیکەی 4 ملیۆن و 892 هەزار دەنگدەر)، ئەمەش بە بەراورد بە هەمان کات لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2022دا نزیکەی 9٪ زیادی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکان، ئەم رێژەیەی بەشداری لە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرەتای نەوەدەکانەوە بە بەرزترین ئاست دادەنرێت، هاوکات دوایین زانیارییە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا کاتژمێر 8ـی شەو، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە سەرتاسەری ئیسرائیل بۆ74.3٪ بەرز بووەتەوە.

لە بەرامبەر ئەم بەشدارییە بەرزەدا، لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکان داواکارییەکی حزبی لیکۆد و هاوپەیمانییەکەی بنیامین نەتانیاهۆی بۆ درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان لە پاش کاتژمێر 10ـی شەو رەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، سەرجەم ئەو دەنگدەرانەی تا کاتژمێر 10 لە بەردەم بنکەکاندا بن، مافی دەنگدانیان دەپارێزرێت.


PM:11:23:27/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت