شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە سەرتاپای هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
هەرێمی
کوردستان لە درەنگانی ئەمشەوەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی نوێی بارانبارین
و تەرزە و هەورەبروسکە، کە بە چەند قۆناغێک بەردەوام دەبێت و بەهۆیەوە پلەکانی
گەرما بە رادەی 3 تا 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن.
هەڤاڵ
سدیق گەڵۆزی کەشناس دەڵێت، کەشی ناسەقامگیر لە درەنگانی ئەمشەوەوە لە سنووری
ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆکەوە بە نمەباران و بارانی مامناوەند دەست پێ دەکات، لە
کاتەکانی خۆرهەڵاتن بۆ پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، 28ــی تشرینی یەکەمی 2026، بارانبارینەکە دەگاتە پارێزگاکانی هەولێر،
سلێمانی، کەرکووک، هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەریان.
رۆژانی پێنجشەممە
و هەینی کاریگەریی شەپۆلەکە بەهۆی تێکەڵبوونی دوو نزمەپەستانی دەریای سوور و
دەریای ناوەڕاست بەهێزتر دەبێت، بە تایبەتی رۆژی هەینی، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و بەلێزمە لە
سەرتاسەری هەرێم هەیە، بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات.
هاوکات رۆژی
هەینی خێرایی با ڕوو لە زیادبوون دەکات و لە نێوان 30 تا 40 کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، و لەگەڵ
بەردەوامیی شەپۆلەکەدا پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن. هەروەها قۆناغی دووەمی بارانبارین لە سەرەتای مانگی یانزەدا دەست پێ
دەکاتەوە و بڕی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان باشتر دەبێت.
PM:08:57:27/10/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت