رێبەر ئەحمەد: بەغدا باوەڕی بە فیدراڵی نییە و ئەوەی لە شنگال روویدا لە دەرەوەی رێککەوتنەکانە

‌

وێستگەنیوز-

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەخنە لە شێوازی مامەڵەی حکومەتی عێراق دەگرێت و رایدەگەیەنێت، کێشە سەرەکی و گەورەکە ئەوەیە کە بەغدا باوەڕی بە سیستەمی فیدراڵی نییە، هاوکات هۆشداریش دەدات کە هەر هەنگاوێک لە شنگال بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بنرێت، بە هیچ جۆرێک سەرکەوتوو نابێت.


وەزیری ناوخۆی هەرێم لەبارەی دۆخی شنگالەوە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هەنگاوانەی لە شنگال نراون و روویانداوە، بە تەواوی لە دەرەوەی چوارچێوەی رێککەوتنی شنگالن، بەو پێیەی هەر پرۆسەیەک لەو دەڤەرە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی هەرێم ئەنجام بدرێت، ئەنجامێکی سەرکەوتووی نابێت.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا سەبارەت بە دۆخی ئەمنی، رێبەر ئەحمەد جیاوازیی دیدگای نێوان هەولێر و بەغدای لەسەر پرسی تیرۆر خستەڕوو و وتی: "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جدی و راستەقینەیە، بەڵام بەغدا بە تەواوی پێچەوانە بیر دەکاتەوە و پێی وایە ئەو رێکخراوە کۆتایی هاتووە و چیتر هیچ مەترسی و هەڕەشەیەک پێکناهێنێت".

سەبارەت بە دۆسیەی چەکداری و کۆنترۆڵکردنی چەکیش، وەزیری ناوخۆ ئاشکرای کرد کە پرۆسەکە بەردەوامە و رێژەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان چەکی بێ مۆڵەتیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانیش مۆڵەتی فەرمییان بۆ چەکەکانیان وەرگرتووە.


PM:12:47:27/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو