شەڕڤانانی یەبەشە چوونە ناو هێزەکانی عێراق و چیای شەنگال ڕادەست کرا
وێستگەنیوز –
حکومەتی عێراق بە فەرمی دەستی بە جێبەجێکردنرێکارەکانی کۆتاییهێنان بە بەستەر و پەیوەندی سەربازیی یەکەکانی پاراستنی شەنگال یەبەشە کرد، بەپێی بڕیارەکە ئەندامانی ئەو هێزە تێکەڵی دەزگا ئەمنییە فەرمییەکانی دەوڵەت دەکرێن.
ئەمرۆ دووشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆسیەی ئەمنیی ناوچەکە بە فەرمی پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی بەستەری سەربازیی یەبەشە دەستی پێکردووە.
بڕیارەکە چەند خاڵێکی سەرەکی لەخۆدەگرێت:
تەواوی شەڕڤانان و ئەندامانی یەکەکانی پاراستنی شەنگال- یەبەشە دەخرێنە ناو دامەزراوە و دەزگا ئەمنییە فەرمییەکانی سەر بە دەوڵەتی عێراق.
بەرپرسیارێتیی تەواوی ئەمنی و سەربازیی چیای شەنگال دەگوێزرێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی راستەوخۆی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
تەواوی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتن و بڕیارە بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی عەلی زەیدی بەڕێوەدەچێت.
AM:10:43:26/10/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت