شارەزایەکی کەشناسی: مانگی 11ـەی ئەمساڵ ساردتر دەبێت و مەترسی لافاو هەیە
وێستگەنیوز-
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای مانگی 11ـەی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ساردتر دەبێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
ئەمرۆ یەکشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای مانگی 11ـەی ئەمساڵ خستەڕوو و ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان مانگی 11 ساردتر دەبێت بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی دابارین بەشێوەیەکی گشتی لە سەرووی ئاستی ئاساییەوە دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بارانێکی زۆر باش دەبارێت، هاوکات هۆشداریش دەدات لەوەی پێشبینی دەکرێت لە ناوچەی جیاجیا و لە هەندێک کاتدا لافاو دروست ببێت و تەرزەش ببارێت.
پشتیوان پێنجوێنی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا ڕوونەدات، ئەوا ناوچەکانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک بەراورد بە ناوچەکانی دیکە بارانی زۆر باشیان لێ دەبارێت و پشکی شێریان بەردەکەوێت.
لە کۆتایی پێشبینییەکانیدا، ئەو شارەزایەی کەشناسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەشێوەیەکی گشتی مانگی 11ـەی ئەمساڵ، مانگێکی تەواو سارد و باراناوی دەبێت.
AM:08:57:25/10/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت