وەزارەتی نەوتی عێراق: لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێم دەستپێدەکات
وێستگەنیوز-
لە ماوەیەکی زۆر
نزیکدا پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵانی هەرێمی کوردستاندا دەستپێدەکات،
دوای ئەوەی سەرجەم رێکارە ئیداری و تەکنیکییەکان کۆتایییان پێهات.
سەلیم ڕوکابی،
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی
پشکی نەوتی سپیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تەواو بوون، جەختیشی کردەوە
کە وەزارەتەکەیان تەواوی هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ تاوەکو گەیاندنی ئەو سووتەمەنییە بۆ
هەرێم لەوە زیاتر دوانەکەوێت.
هاوكات سەبارەت بە
پارێزگاکانی دیکەی عێراق، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە کرد، دابەشکردنی
نەوتی ماڵان لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوامە و پرۆسەکە لە پارێزگای کەرکوک
گەیشتووەتە کۆتایی.
PM:08:33:24/10/2026
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت