شێخ ئاری هەرسین: گەورەترین کێشەی ئەم وڵاتە ئێمە و یەکێتین لەبەر ئەوەی جومگەی سەرەکین بۆ حوکمڕانیکردن
وێستگەنیوز-
شێخ ئاری هەرسین ڕایگەیاند، گەورەترین کێشەی ئەم وڵاتە یەکێتی و پارتین بەهۆی نەبوونی متمانە لە نێوانیاندا، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە کێشەکەیان لەسەر پۆست و وەزارەت نییە، بەڵکو برینێکی مێژوویی ساڵی 1964ـە و تا ساڕێژ نەبێت هەر ڕێککەوتنێک بکرێت تەمەنکورت دەبێت.
ئەمرۆ شەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، شێخ ئاری هەرسین، لە میانی بەشداریکردنی لە چوارەمین دیداری گوڵەخانە ڕایگەیاند، گەورەترین کێشەی ئەم وڵاتە ئێمە و یەکێتین، لەبەر ئەوەی جومگەی سەرەکین بۆ حوکمڕانیکردن نەک لەبەر ئەوەی دیکتاتۆرین، کێشەکە ئەوەیە کە سیقەمان بە یەکتری نییە.
شێخ ئاری هەرسین ڕایشیگەیاند: کێشەکانی ئێمە و یەکێتی لەسەر پلە و پۆست و وەزارەت نییە؛ ئەو برینەی لە ساڵی 1964ـەوە دەستیپێکردووە تا ئێستا ساڕێژ نەبووە، هەتا ئەو برینەش ساڕێژ نەبێت، هەر ڕێککەوتنێک لە نێوانماندا بکرێت تەمەنی زۆر کورت دەبێت.
سەبارەت بە هەوڵی وڵاتانی دەوروبەریش بۆ هێشتنەوەی ناکۆکییەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا وڵاتانی ناوچەکە نایانەوێت پارتی و یەکێتی یەک بن، چونکە ئەگەر پارتی و یەکێتی یەک بن و سیقەمان بە یەکتری هەبێت، تەنها یەک بستمان دەمێنێت بۆ سەربەخۆیی، بەداخەوە ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەریش سەلماندی کە ئێمە یەک نین.
PM:03:54:24/10/2026
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت