وەزارەتی ئەوقاف: هەر بێڕێزییەک بە پیرۆزییە ئایینییەکان ڕێکاری یاسایی بەدوادا دێت
وێستگەنیوز –
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هەر جۆرە دەربڕینێکی کرد کە ببێتە هۆی بریندارکردنی هەستی ئایینی و دەڵێت، بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان دەچێتە خانەی ناوزڕاندنەوە و بە مافی خۆیانی دەزانن ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.
ئەمڕۆ شەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، هەموو دروشمە پیرۆزەکانی ئایین لە هەرێمی کوردستان ئەوپەڕی ڕێزلێگیراون و جەختیشی کردەوە کە بوونی بیروبۆچوونی جیاواز نابێت بکرێتە پاساو بۆ بەکارهێنانی دەستەواژەی نەشیاو و بریندارکردنی هەستی بەرامبەر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەر سەرپێچییەک کە گوزارشت و نیشاندانی بێڕێزی بێت بەرامبەر پیرۆزییەکان، بە تەواوی دەچێتە خانەی ناوزڕاندنەوە، کەلتووری هەرێمی کوردستان لەم جۆرە دەربڕینانە دوورە و کارێکی تەواو نامۆیە، چونکە پێکەوەژیان لە هەرێم شانازییەکی هەمەلایەنەیە و مێژوویەکی دێرینی هەیە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوە کردووە، ئیدانەی هەر کار و دەربڕینێک دەکەن ببێتە مایەی تێکدانی ئەم پێکەوەژیانە و بە مافی یاسایی خۆیانی دەزانن بۆ پاراستنی پیرۆزییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگرنەبەر.
PM:03:00:24/10/2026
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت