هێمن هەورامی: لە دەنگۆکانی گۆڕینی دەستووردا هەرێمی کوردستان ئامانجە

‌

وێستگەنیوز-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری لە هەوڵەکان بۆ دەستکاریکردنی دەستووری عێراق دەدات و رایدەگەیەنێت، لە پرسی گۆڕینی دەستووردا هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانج.


لە میانی بەڕێوەچوونی پانێڵی "پێگە و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان" لە چوارەمین دیداری گوڵەخانە، هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو قەیرانێکی گەورەدایە، قەیرانی وڵاتانی ناوچەکەش بە جۆرێکە کە کاریگەریی لەسەر تەواوی وڵاتان دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەبارەت بە پرسە سیاسییەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگیرێت. هەروەها سەبارەت بە هەوڵەکانی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق هۆشداریدا و وتی: "لە هەوڵ و دەنگۆکان بۆ گۆڕینی دەستوور، هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانج".

سەبارەت بە شێوازی بەشداریکردنی لایەنە کوردستانییەکان لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا، هێمن هەورامی ئەوەی خستەڕوو کە پارتی لەگەڵ ئەوەدا بووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، سەرجەم لایەنەکان خاوەنی یەک لیستی هاوبەش بن.


AM:11:19:24/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت