داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بە رێژەی 29.5% دابەزیوە
وێستگەنیوز-
داهاتی نانەوتیی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان، زیاتر لە 10.7 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی بە رێژەی زیاتر لە 29% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکان، لە ماوەی نێوان 17ی 10ی 2026 تا 23ی 10ی 2026، کۆی داهاتی نانەوتیی کۆکراوە لە سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین گەیشتووەتە 10 ملیار و 712 ملیۆن و 407 هەزار دینار.
سەبارەت بە شێوازی کۆکردنەوەی داهاتەکە، لە ماڵپەڕەکەدا روونکراوەتەوە کە 83%ی ئەو بڕە پارەیە بە شێوەی نەختینە وەرگیراوە، لە کاتێکدا 17%ی داهاتەکە بە چەک بووە و رێژەی مەقاسەش سفر بووە.
هەر بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، ئاستی داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشتر رووی لە کەمبوونەوە کردووە، بە جۆرێک بڕی 4.4 ملیار دینار کەمیکردووە کە دەکاتە دابەزین بە رێژەی 29.52%.
AM:11:25:23/10/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت