شوان عەتوف دەبێتە سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ شانۆ لە شەقام

‌

وێستگەنیوز-

هونەرمەندی دیاری کورد، شوان عەتوف، بە فەرمی وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ شانۆ لە شەقام دیاریکرا، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 11ـەی ئەمساڵدا لە کەرکووک بەڕێوەبچێت.


بەپێی داوەتنامەیەکی فەرمیی لیژنەی باڵای فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەرکووک بۆ شانۆ لە شەقام کە بە واژۆی نەژاد نەجم، سەرۆکی فیستیڤاڵ ئاراستەی هونەرمەند شوان عەتوف کراوە، ناوبراو وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی دەیەمین خولی فیستیڤاڵەکە دەستنیشان کراوە.

دەیەمین خولی فیستیڤاڵەکە، کە ئەمساڵ بە ناوی هونەرمەندی کۆچکردوو هەڵکەوت عەزیز و بە دروشمی "دە ساڵ لە شەقام، دە ساڵ لەنێو خەڵک" بەڕێوەدەچێت، چالاکیی و نمایشەکانی لە ماوەی نێوان 12 بۆ 14ـەی مانگی 11ـی 2026 لە شاری کەرکووک پێشکەش دەکرێن.

لای خۆشییەوە، شوان عەتوف لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی و شانازیی خۆی بە وەرگرتنی ئەم ئەرکە هونەرییە، سوپاسی متمانەی بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵەکەی کرد و ڕایگەیاند: بەشانازییەکی زۆرەوە وەک سەرۆکی دادوەرانی دەیەمین خولی فیستیڤاڵی کەرکووک بۆ شانۆ لە شەقام بەشدار دەبم، هیوای سەرکەوتن بۆ فیستیڤاڵەکە دەخوازم و لە کەرکووک چاوەڕێتانین.


PM:03:03:22/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت