جەمال کۆچەر: لە بودجەی 2027 پشکی هەرێم لە دامەزراندنەکان 12.70% دەبێت
وێستگەنیوز –
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی پێداون لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027ـدا، پشکی 12.70%ـی سەرجەم دامەزراندنە نوێیەکان بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 و پرسی دامەزراندن ڕایگەیاند، بەپێی پڕۆژەیاساکە 497 هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی، هاوکات 100 هەزار کەسی دیکەش بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن، کە 50 هەزاریان بۆ سوپا و هێزە ئەمنییەکان و 50 هەزارەکەی دیکەش بۆ کەرتی مەدەنی دەبێت.
سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لەو دامەزراندنانە، ئاماژەی بەوە کرد، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی پێداون کە 12.70%ـی ئەو دامەزراندنانە بۆ هەرێمی کوردستان بێت، هاوکات هیوای خواست وەزیری دارایی لەسەر بەڵێنەکەی خۆی بمێنێتەوە و جێبەجێی بکات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لەبارەی مەرجی دامەزراندنەکانەوە جەختی لەوە کردەوە، لە ڕەشنووسی بودجەکەدا هیچ بڕگەیەک بۆ دامەزراندنی نوێ بە شێوەی هەمیشەیی دیاری نەکراوە و سەرجەم دامەزراندنە نوێیەکان تەنها بە شێوەی گرێبەست دەبن.
AM:11:45:22/10/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت