کەشناسێک: لە کۆتایی ئەم مانگە بارانی پەڵە دەبارێت
وێستگەنیوز –
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە ڕۆژانی کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوودا، شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لە بەشێک لە ناوچەکانیش پەڵە بدات، هاوکات ئاماژە بە هاتنی یەکەمین بارستە هەوای سارد دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاشکرای کرد، لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی 10ـەو ڕۆژانی سەرەتای مانگی 11، شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پێشبینی دەکرێت لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بارانی پەڵە ببارێت و زەوی پەڵە بدات.
سەبارەت بە گۆڕانکاری پلەکانی گەرما و هاتنی وەرزی سەرما، پشتیوان پێنجوێنی ڕوونی کردووەتەوە کە لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی 11ـدا، یەکەمین بارستە هەوای سارد ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
AM:09:54:22/10/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت