سلێمانی؛ سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباریان بە
تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکرد، کە لە ناوچە جیاوازەکاندا چەندین تاوانی
دزینیان ئەنجامداوە و فەرمانی دەستگیرکردنیان لە چەند بنکەیەکی پۆلیسدا هەبووە.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای
سلێمانی، دوای ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی زەڕایەن لە رووداوێکی دزی، بە بڕیاری
دادوەر و بە هاوکاریی بنکەی پۆلیسی عەربەت، لە هەمان شەودا یەکێک لە تۆمەتبارەکان
بەناوی (ش، ڕ، ع) دەستگیرکرا.
دەشڵێت، لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی هێزە ئەمنییەکاندا،
دوو تۆمەتباری دیکە بە ناوەکانی (ڕ، س، ع) و (ڕ، ت، ی) لە شاری سلێمانی دۆزرانەوە
و دەستگیر کرا، تۆمەتبارەکان
لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوەدا نا کە چەندین ماتۆڕسکیلیان دزیوە، لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (31/443) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
PM:08:15:21/10/2026
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت