ئێران بە چوار مووشەکی بالیستی بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستانی لە هەریر بۆردوومان کرد
وێستگەنیوز-
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) رایگەیاند، بارەگایەکی سەربازیی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە مووشەکی بالیستی کراوەتە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارتی ئازادیی کوردستان، لە دەوروبەری کاتژمێر 9:10 بۆ 9:22 خولەک، ئێران لە هێرشێکی هاژەکیدا یەکێک لە بارەگاکانی هێزی "سپای میللیی کوردستان"ی لە دەڤەری نێوان هەریر و بالیسان بۆردوومان کردووە.
ئەو حزبە روونیشیکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا تا ئێستا 4 مووشەکی بالیستی هاوێژراون و ئاراستەی پێگەکەیان کراون.
هاوکات پارتی ئازادیی کوردستان دڵنیایی داوە کە پێشوەختە بارەگاکەیان چۆڵکردووە، بەو هۆیەشەوە هێرشە مووشەکییەکە هیچ زیانێکی گیانی لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی ئەواندا لێنەکەوتووەتەوە.
AM:10:22:21/10/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت