بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی دۆلارەوە دڵنیای دەدات
وێستگەنیوز-
بانكی ناوه‌ندی عێراق ته‌واوبونی سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی كاڵاكانی ڕاگه‌یاند كه پێشتر ڕاگیرابون، هاوكات دڵنیایی ده‌داته بازرگانان كه دابینكردنی دۆلار و دراوی بیانی بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وام ده‌بێت.
بانكی ناوه‌ندی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "سه‌رجه‌م ئه‌و حه‌واڵه داراییانه‌ی بازرگانان كه له 7ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی نرخی فه‌رمی دراو ڕاگیرابون ته‌واوكراون، داوا له كۆمپانیا هاورده‌كاره‌كان ده‌كات سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان".
بانكی ناوه‌ندی هۆشداریده‌داته سه‌رجه‌م بانكه بازرگانییه‌كان كه پابه‌ندی ڕێنماییه فه‌رمییه‌كان بن، هاوكات داوا له بازرگانان ده‌كات له ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی بێ پاساوی مامه‌ڵه‌كانیان یان داواكردنی بڕه‌پاره‌ی زیاده، له ڕێگه‌ی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه سكاڵا تۆماربكه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی.
ئاماژە بەوەشکراوە، "بانكی ناوه‌ندی به‌رده‌وام ده‌بێت له دابینكردنی پێداویستی دارایی بازاڕه‌كان به دراوی بیانی، به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌قامگیریی ئابوری و ڕێگریكردن له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی كاڵا بنه‌ڕه‌تییه‌كان و به‌رده‌وامیی گه‌یشتنی پێداویستییه‌كان بۆ هاوڵاتییان".
بانكی ناوه‌ندیی سه‌باره‌ت به دابینكردنی دراوی بیانی بۆ بازرگانان باسی له‌وه‌شكردوه، "دڵنیایی ته‌واو ده‌ده‌ین كه پێدانی دراوی بیانی بۆ هاورده‌كردنی كاڵا به‌رده‌وامه، ڕێوشوێنی توندیش دژی هه‌ر بانكێك ده‌گرینه‌به‌ر كه پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه فه‌رمییه‌كان نه‌بێت".
PM:03:33:20/10/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت