ئاسیاسێڵ و Samsung Electronics Levant هاوبەشییەکی ستراتیژی واژۆ دەکەن
وێستگەنیوز-
ئاسیاسێڵ و Samsung Electronics Levant هاوبەشییەکی ستراتیژی واژۆو دەکەن بۆ فراوانکردنی چارەسەری دیجیتاڵی و ئامێرەکان لە عێراق.
ئەم هاوبەشییە لە ڕێی بەرنامەکانی گۆڕینەوە (trade-in) و بژاردەی دارایی و قیست و پاکێجە تایبەتییەکان و دەستپێشخەرییەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی و چالاکییەکانی بازاڕگەری هاوبەش خزمەت بە هەردوو بەشداربووانی و کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەکات.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و کۆمپانیای Samsung Electronics Levant ڕێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆو کرد، بە ئامانجی بەرفراوانکردنی هاوبەشییەکەیان لە عێراق، بۆ دابینکردن ودەستڕاگەیشتنی فراوانتری بەکاربەرو و بزنسەکان بە ئامێر و خزمەتگوزاری و چارەسەرە تەکنەلۆژییەکانی سامسۆنگ.
لە چوارچێوەی ئەم هاوبەشییە ستراتیژییەدا، ئامێرەکانی سامسۆنگ دەبەسترێنەوە بە کەناڵ و پرۆگرامە تایبەتییەکانی ئاسیاسێڵەوە، بۆ پێشکەشکردنی بژاردەی کڕینی گونجاوتر و بژاردەی زیاتری بەرهەمەکان.
ئەم هاوبەشییە پرۆگرامی گۆڕینەوەو هەڵسەنگاندی نرخ لەخۆدەگرێت، کە بەشداربووە شایستەکان دەتوانن ئامێرەکانی خۆیان بگۆڕنەوە و بڕی بەهای ئامێرەکە بەکاربهێننەوە بۆ کڕینی ئامێرێکی نوێی سامسۆنگ.
هاوکات هاوبەشییەکە بژاردەی تایبەت بە شێوازی پارەدان و قیست پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی خاوەندارێتی ئامێرەکان زۆرتر بەردەست و ئاسانتر بێت.
بۆ بەشداربووانی دامەزراوەکان، ئاسیاسێڵ و سامسۆنگ پێکەوە کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی چارەسەری B2Bـی تایبەتمەند و دیاریکردنی دەرفەتی بازرگانیی نوێ کە ئاماژە بە پێداویستییەکانی دامەزراوەکان دەکەن لە سەرجەم کەرتە جیاوازەکاندا. هەروەها ئەم ڕێکەوتنە بەرنامەی تایبەت بە پارەدان لەخۆدەگرێت کە لەلایەن سامسۆنگ نۆکس گارد (Samsung Knox Guard)ـەوە و بەڕێوەبردنی ئامێر و چارەسەری ئاسایشیی سامسۆنگەوە پشتگیری دەکرێن.
وەک بەشێک لەم هاوبەشییە، هەردوو کۆمپانیا پرۆگرامی دانپێدانراوی ڕێپێدراوی ڕاوێژکاریی فرۆشتنی سامسۆنگ دەناسێنن، کە بۆ بەرەوپێشبردنی زانین و زانیاری دەربارەی کاڵاکان لە تەواوی تیمەکانی فرۆشتن و پێشکەشکردنی پشتگیرییەکی پڕ زانیاریی تر بۆ بەشداربووان لە کاتی هەڵبژاردنی ئامێر و چارەسەرەکانی سامسۆنگدا دیزاینکراوە.
ئەم هاوبەشییە تەواوی کەناڵە دیجیتاڵیی و بازرگانییە ئەلیکترۆنیەکان دەگرێتەوە، هەردوو کۆمپانیا کاردەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی بوونی کاڵاکانی سامسۆنگ لە پێشانگای دیجیتاڵیی ئاسیاسێڵ.
دەستپێشخەرییە نوێیە زیادکراوەکان بریتیی دەبن لە بەرنامەی کڕینی تایبەت بە کارمەندان (EPP)، و هەڵمەتی هاوبەشی بازرگانی و بانگەشە، و پاکێجی ئامێر و خزمەتگوزاریی تایبەت و ئۆفەری تایبەتیی بۆ بەشداربووان لە تەواوی تەمەن و باکگراوەندە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، جەختی لەسەر بەهای ئەم هاوبەشیکردنە کردەوە و ڕایگەیاند: "ئەم هاوبەشیکردنە زۆر زیاترە لە تەنها باسی ئامێرەکان؛ بەڵکو پەیوەندی بە خێراکردنی داهاتووی دیجیتاڵیی عێراقەوە هەیە. ئێمە لە ئاسیاسێڵ باوەڕمان وایە تەکنەلۆژیا جیهانییەکان دەبێت لە بەردەستی هەموو هاووڵاتییەکی عێراقدا بێت. بە ئاوێتەکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئامێرەکان لە سەرتاسەری وڵات و تێگەیشتن لە بازاڕ و گەشەسەندنی تواناکانی بزوێنەری ژیریی دەستکرد لەگەڵ داهێنانە جیهانییەکانی سامسۆنگ، ئێمە کارێک دەکەین ئەمە بێتە واقیع، بۆ پێشخستنی دیدگامان بۆ بنیاتنانی دامەزراوەیەکی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد. هاوبەشیکردن لەم ئاستەدا، دڵنیایی دەدات کە بەشداربووەکانمان هەمیشە لە پەیوەندییدا بمێننەوە بەو شتانەی کە لە دواتردا دێنز".
سەبارەت بەم هاوبەشییە ستراتیژییە، جۆنگهۆ کانگ، سەرۆکی کۆمپانیای Samsung Electronics Levant، ڕایگەیاند: "ئەم ڕێککەوتنە نوێنەرایەتی قۆناغێکی نوێ و جەوهەری دەکات لە هاوکاریی بەردەواممان لەگەڵ ئاسیاسێڵ، و تواناکانمان بەهێزتر دەکات بۆ گەیاندنی نوێترین داهێنان و بەرهەمەکانی سامسۆنگ بە ژمارەیەکی زۆرتر لە بەکارهێنەران لە سەرانسەری عێراقدا. لە ڕێی ئاوێتەکردنی پێشەنگایەتیی تەکنەلۆژیای سامسۆنگ لەگەڵ ئامادەیی بەهێزی ئاسیاسێڵ لە بازار و شارەزایی قووڵیی لە خزمەتکردنی بەشداربوواندا، ئامانجمان ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر و دابینکردنی بژاردەی گونجاوتر بۆ کڕین و پێشکەشکردنی ئەو چارەسەرییانەی کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی بەشداربووان و دامەزراوەکان بن و لە ئاست داواکارییە گەشەسەندووەکانیاندا بێت.
ئەم هاوبەشییە ستراتیژییە چوارچێوەیەکی بەهێز بۆ هەردوو کۆمپانیاکە دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی هاوبەشی پەرەپێدانی ئۆفەر و خزمەتگوزاریی و چارەسەرەییە هاوبەشەکان کە بۆ بەشەکانی بەشداربوو و دامەزراوەکان بە هەمان شێوە داڕێژراون.
PM:03:01:19/10/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت