مەسرور بارزانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا پرسی کۆچی نایاسایی و پێکهێنانی حکومەتیان تاوتوێ کرد
وێستگەنیوز-
مەسرور بارزانی لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە و لە دیدارێکدا پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان، رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنی و گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان، هەروەها جەخت لە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو حکومەت کرایەوە، بە تایبەتی لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاساییدا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە پڕۆسەی سیاسی و هەوڵ و گفتوگۆکانی تایبەت بە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
PM:01:36:19/10/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت