وەزارەتی ناوخۆ: داشکاندن بە رێژەی 75% لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا و نشینگەی بیانییەکان دەکرێت

‌

وێستگەنیوز-


بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە داشکاندنی رێژەی %75 لە سزای دواکەوتن و بەسەرچوونی ڤیزا و نشینگەی هاووڵاتییانی بیانی لە هەرێمی کوردستان.


بەپێی فەرمانی وزاریی ژمارە (32557) کە لە 15ـی تشرینی یەکەمی 2026 دەرچووە، ئەو بیانییانەی بە شێوازی فەرمی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانکردووەتە نشینگە یان نشینگەکانیان بەسەرچووە، تا 31ـی کانوونی یەکەمی 2026 دەرفەتیان هەیە بەردەست ببن و تەنیا %25ـیکۆی گشتیی سزاکانی دواکەوتنیان لێ وەردەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە بۆ ئاسانکاریکردنە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە و مامەڵەکان بەپێی تایبەتمەندییەکانی رێنمایی ژمارە (1ـی ساڵی 2021) جێبەجێ دەکرێن.


PM:09:26:18/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو