بەرەی گەل بڕیاری دادگا لەبارەی لاهور شێخ جەنگی رەتدەکاتەوە و بە سەپاندنی سیاسی لە بەرگی یاسادا ناوی دەبات

‌

وێستگەنیوز-


بەرەی گەل لە راگەیەندراوێکدا دژایەتیی توندی خۆی بۆ بڕیاری سزادانی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی لەلایەن دادگای سلێمانییەوە دەربڕی و جەختی کردەوە، سەرجەم ئەو پرسانە بە تەواوی رەتدەکەنەوە و بە بڕیارێکی نایاسایی و نادادپەروەرانەی دەزانن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوخەبات و هاوهەڵوێستەکانی بەرەی گەل لە شاری هەولێر کۆبوونەتەوە و پرسی حوکمدانی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانیان تاوتوێ کردووە، تێیدا داوایان لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی هەرێمی کوردستان کردووە کە رێگا لەم جۆرە سەپاندنە سیاسییانە بگرێت کە لە بەرگی یاسادا کاریان بۆ دەکرێت.

بەرەی گەل جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەڵوێست و چالاکییەکانیان تا ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوەکان بەردەوام دەبێت.


PM:09:10:17/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت