بڕیاری زیادکردنی نرخی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت هەڵوەشایەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرت بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە بەبێ هیچ زیادبوونێک، هەمان بڕی پێشوو کە ٩١ هەزار دینارە وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی 10ـی 2026، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاگادارییەکی گرنگی سەبارەت بە دەرهێنانی پاسپۆرت بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هەنگاوە لەپێناو جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نراوە، بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دروستبوونی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان.
لەو چوارچێوەیەشدا، عەوادی ڕایگەیاند، کە پرۆسەی وەرگرتنی بڕی ٩١ هەزار دینار وەک کرێ و تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقی بەردەوامە، و ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە نەچووەتە سەر ئەو نرخە و ڕێکارەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.
PM:11:26:15/10/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت