نەوەی نوێ چەند پۆستێکی باڵای لە بەغدا وەرگرت
وێستگەنیوز-
بەپێی زانیارییەکان، دوای هاوپەیمانێتییەکەی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بڕیاری بەشداریکردنی لە حکومەتی فیدراڵدا، جوڵانەوەی نەوەی نوێ چەندین پۆستی باڵای لە دامەزراوەکانی دەوڵەت لە بەغدا وەرگرت.
پۆستە بەدەستهاتووەکانی نەوەی نوێ لە عێراق بەمشێوەیەن:
عومەر مامە کوردە، بەرپرسی نەوەی نوێ لە هەولێر، بووەتە بریکاری وەزیری رۆشنبیریی عێراق.
ئومێد محەمەد، بەرپرسی نەوەی نوێ لە کەرکووک، پۆستی راوێژکاری وەزارەتی ژینگەی عێراقی وەرگرتووە.
سیپان ئامێدی، پەرلەمانتار و بەرپرسی نەوەی نوێ لە دهۆک، وەک راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق دەستبەکار بووە.
هەروەها نەوەی نوێ پۆستی 2 بەڕێوەبەری گشتیی دیکەی لە دامەزراوەکانی حکومەتی عێراقدا پێدراوە.
وەرگرتن و دابەشکردنی ئەم پۆستانە لە بەغدا لە کاتێکدایە، کە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە رێگەی وتەبێژەکەیەوە پێشتر رایگەیاندبوو کە بە هیچ جۆرێک بەشداری لە کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەن و لە هەرێم وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن لە کارەکانیان بەردەوام دەبن.
PM:02:07:14/10/2026
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت