نەوزاد شێخ کامیل: بڕیاری لابردنی باجی گومرک لەسەر مادە خۆراکییەکان و دەرمان کە لەلایەن بەغداوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

‌

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەو بڕیارەی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ لێخۆشبوونی گومرکی لەسەر خۆراک و دەرمان دەرکراوە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، ئەوەش بەهۆی تەواونەکردنی رێکارەکانی سیستەمی گومرکی.


لەوبارەیەوە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بڕیاری لابردنی باجی گومرکی لەسەر مادە خۆراکییەکان و دەرمان کە لەلایەن بەغداوە دراوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری جێبەجێنەکردنی بڕیارەکەش لە سنوورەکانی هەرێم، ناوبراو روونیکردەوە: "پێویست بوو ئەم بەخشینە لە باج هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا سیستەمی گومرکیمان تەواو نەکراوە و سیستەمی ئەسیکۆدا جێبەجێ نەکراوە، بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر لە کۆبوونەوەیەکدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو سەرجەم مادە خۆراکییەکان و دەرمانی هاوردەکراو لە وەرگرتنی باجی گومرکی ببەخشرێن، بەڵام بەهۆی جێبەجێ نەکردنی سیستەمە نوێیەکە، ئەو بڕیارە لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ناکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


AM:09:58:14/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو