بافڵ تاڵەبانی جەخت لەسەر مافەکانی کورد لە سوریا دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
لە هەولێر، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا
کۆبووەوە و تێیدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، بارودۆخی گشتیی
سووریا و پرسی کوردیان لە رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی
هەرێمی کوردستان و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەی بوون، بافڵ تاڵەبانی پشتیوانیی
نەگۆڕی یەکێتی بۆ مافەکانی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند،
ئەوان پشتیوانی لە چەسپاندنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی گەلی کورد لە سووریا
دەکەن، وە هاوکاری هەر هەنگاوێک دەبن کە زامنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و سەقامگیری
بێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان لە سوریای نوێدا.
لای خۆیەوە، مەزڵوم عەبدی بە پێزانینەوە رۆڵی بافڵ
تاڵەبانی و یەکێتیی لە سەرخستنی گفتوگۆکان لە سوریا و پاراستنی مافی کورد لە
چوارچێوەی رێککەوتنەکاندا بەرز نرخاند.
PM:11:42:13/10/2026
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت