ئاوات شێخ جەنگی بۆ دادوەرەکانی سلێمانی: بڕیارێکی مێژوویی بدەن و بەرائەتی ئەو گەنجانە رابگەیەنن کە دەستبەسەرکراون
وێستگەنیوز-
ئاوات شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا روو لە دادوەرەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات، داوا دەکات بڕیارێکی مێژوویی بدەن و بەرائەتی ئەو گەنجانە رابگەیەنن کە دەستبەسەرکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاوات شێخ جەنگی، خوشکی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد جەنگی پەیامێکی لەژێر ناونیشانی "ئاهوناڵەکە دەگاتە شوێنی خۆی" لەبارەی دۆسییەی دادگاییەکەی پێنجشەممەی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار بڵاوکردەوە.
لەپەیامەکەدا ئاوات شێخ جەنگی رایگەیاندووە، "پێنجشەممە تەنها دانیشتنێکی دادگا نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەی خوای گەورە و ویژدانە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، 1 ساڵ و 2 مانگە ئەو گەنجانە بە ناحەق دەستبەسەرکراون و خێزان و کەسوکاریان لە چاوەڕوانیدان. داواش دەکات ئەو زوڵمە رابگیرێت و بڕیارەکان نەکرێنە قوربانی ویستی حزبی و شەخسی، چونکە دادپەروەری دروشم نییە، بەڵکو کردارە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئاوات شێخ جەنگی جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە نێوان خوای گەورە و مەزڵومدا هیچ پەردەیەک نییە و ئاهوناڵەی دایک و باوکی ئەو گەنجانە دەگاتە شوێنی خۆی.
PM:08:16:13/10/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت